١- کێشە نیە گەر بە هەر چ جۆرە فۆنتێک بنوسیت، یونیکۆد بێت یاخود نەء. بەڵام بەکارهێنانی فۆنتی یونیکۆد ئەنجامەکان باشتر دەکات.
٢- گەر بەدوای ماڵپەڕێک بگەڕێیت بەڵام ناونیشانی لینکەکە دەزانیت ئەوا دەتوانیت ناوی لینکەکە بە پیتی ئینگلیزی بنوسیت، سیستەمی گەڕان بەدوای لینکەکە دەگەڕێت.
٣- گەر بەدوای ماڵپەڕێک بکەڕێیت تەنها ناوی ماڵپەڕەکە دەزانیت ئەوا دەتوانیت تەنها ناوەکە بە پیتی کوردی یونیکۆد یاخود عەلی یان زانست بنوسیت، سیستەمی گەڕان دەیدۆزێتەوە.
٤- گەر بەدوای جۆرە بابەتێک دەگەڕێیت، ئەوا دەتوانیت بابەتەکە بە یەک وشە یاخود دوو وشە بنوسیت، سیستەمی گەڕان ئەو ماڵپەڕ و لینکانە دەدۆزێتەوە کە لە ناوەڕۆک باسی ئەو بابەتە دەکەن.
٥- بەکارهێنانی یەک وشە ئەنجامەکان زیاتر دەکات، چەند وشە بە یەکەوە بنوسیت لە یەک گەڕان ئەنجامەکان ورد تر دەبێتەوە و کەمیان دەکاتەوە.
٦- چەند وشەکە بگەڕێنیتەوە چاوگی خۆی و بە سادەیی بینوسیت ئەنجامەکان باشتر دەکات. بۆ نموونە لەجیاتی بنووسیت کوردستانییەکان باشتر وایە بنوسیت کورد یان کوردستان. |