header
Home Add to Favorites Parts Introduction MAP Bookmark and Share

Home    About Us    Add URL

   

    


Place your  Advertisement here

 
sidebar

 ئاماره‌كان

:2لینک چاوەڕوانی رێگەپێدانە
:1370تێكڕای لینکەکان
38:لەسەر هێڵ
:15به‌شه‌ سەرەکییەکان
:84به‌شه‌ ناوەکییەکان
 

ADVERTISEMENT

 

تۆ لێره‌یت: سه‌ره‌كی  پرسیارە دووبارەکان
 

١- بۆچی لینکی ماڵپەڕم لە ناو ئەم رابەرەدا نییە؟
بۆ ئەوەی لینکی ماڵپەڕەکەت لە ناو پێرستی ئەم رابەرە بێت، دەبێت خۆت بۆمانی بنێریت و ئێمەش دوای بەسەرکردنەوەی و رێگەپێدانی ئەو کات زیاد دەبێت و لە بەشی خۆی بەدیار دەکەوێت.
 
٢- چۆن دەتوانم لینکی ماڵپەڕەکەم بنێرم یاخود زیادی بکەم؟
لە هەر لاپەڕەیەکی رابەر دەتوانی بچیتە بەشی لینک زیادکردن بۆ ئەوەی لینکەکە بنێریت.
 
٣- ئایا زیادکردنی لینکی ماڵپەڕم لەم رابەرە نرخی هەیە یاخود بە خۆڕاییە؟
بە خۆڕاییە
 
٤- لینکەکەم نارد بەڵام هیچ شتێک رووی نەدا؟
ئەگەر پەیامی (ناردنی لینکەکە بە سەرکەوتوویی) دەرچوو، ئەوا دڵنیابە کە بە دەستمان گەیشتووە و دەتوانی زیاتر دڵنیابیت بە تەماشاکردنی  ژمارەی ئەو لینکانەی چاوەڕوانی رێگەپێدانن لە بەشی ئامارەکان کە ئاماژە بەو لینکانە دەکات بە دەستمان گەیشتوون بەڵام تا ئێستا چاوەڕوانی رێگەپێدانن.
 
٥- چەند رۆژێکە لینکەکەم ناردووە کەچی تا ئێستا بەدەرنەکەوتووە، بۆ؟
ئەو لینکانەی بەدەستمان دەگەن دەکەونە ناو سیستەمی چاوەڕوانکردن و بەگوێرەی رێکەوتی ناردنیان وردە وردە رێگەیان پێدەدرێت، هیچ لینکێک پێش ئەوەی تر ناکەوێت، بەڵام جاری وا هەیە لینکێکی زۆر کۆ دەبێتەوە و ئێمەش بۆ هەر رۆژێک ٢-٥ لینک دادەبەزێنین بۆیە جاری وا دەبێت کە دابەزینی لینکێک دوا دەکەوێت، بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە بوونی لینکەکە دەتوانی سەردانی ٥٠ نوێترین لینک بکەیت یاخود لە سیستەمی گەڕان بۆی بگەڕێیت.
 
٦- دوو هەفتەش دەبێت لینکی ماڵپەڕم ناردووە بەڵام تائێستا دانەنراوە، بۆ؟
کوردلینکس، ئەو ماڵپەڕانە پشتگوێ دەخات کە:
  • ناونیشانی لینکەکە هەڵەیە یان کار ناکات.
  • لە ژێر کارکردندایە یان هێشتا تەواو نەبووە.
  • هەڕەشە و قسەی ناشرین و هەڵسوکەوتی دوور لە داب و نەریتی تێدایە.
  • لاپەڕەکان هیچ بابەتێکی تێدا نییە.
  • ڤایرۆس یان سپامی تێدایە.
  • هاک کراوە.
  • ئەم لینکە پێشتر بوونی هەیە لە ناو کوردلینکس
 گەر هیچ لەوانە نەبوو، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بە linx@kurdlinx.com
 
٧- ناونیشانی لینکی ماڵپەڕەکەم گۆڕیوە و ئەو لینکەی ئێستا لە رابەرەکەیە کۆنە، چی بکەم؟
لە شوێنی لینکی ماڵپەڕەکەت لەم رابەرە، وە لە ژێر کورتە باس، ئایکۆنی دەستکاریکردن دەدۆزیتەوە، دوای داگرتنی ئەم ئایکۆنە فۆرمی گۆڕین بەدەردەکەوێت، فۆرمەکە بە وردی پڕ بکەرەوە و بینێرە، بەزووترین کات ئێمە دەستکاری دەکەین.
 
٨- کورتە باسی لینکی ماڵپەڕەکەم بە دڵ نیە، چۆن بیگۆڕم؟
لە شوێنی لینکی ماڵپەڕەکەت لەم رابەرە، وە لە ژێر کورتە باس، ئایکۆنی دەستکاریکردن دەدۆزیتەوە، دوای داگرتنی ئەم ئایکۆنە فۆرمی گۆڕین بەدەردەکەوێت، فۆرمەکە بە وردی پڕ بکەرەوە و بینێرە، بەزووترین کات ئێمە دەستکاری دەکەین.
 
٩- ئەو بەشەی لینکی ماڵپەڕەکەم لێی دانراوە هەڵەیە، بابەتی ماڵپەڕەکەم زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەم بەشە، چۆن بیگۆڕم؟
لە شوێنی لینکی ماڵپەڕەکەت لەم رابەرە، وە لە ژێر کورتە باس، ئایکۆنی دەستکاریکردن دەدۆزیتەوە، دوای داگرتنی ئەم ئایکۆنە فۆرمی گۆڕین بەدەردەکەوێت، فۆرمەکە بە وردی پڕ بکەرەوە و بینێرە، بەزووترین کات ئێمە دەستکاری دەکەین.
 
١٠- ئەگەر لینکی ماڵپەڕێک کار نەکات، چۆن ئاگادارتان بکەمەوە؟
لە شوێنی لینکی ماڵپەڕەکە لەم رابەرە، وە لە ژێر کورتە باس، ئایکۆنی کارناکات دەدۆزیتەوە، دایگرە و بینێرە، بەزووترین کات ئێمە لای دەبەین.
 
١١- ژمارەی سەردانی لینکی ماڵپەڕەکەم زۆرە بەڵام لە ژێر بەشی زیاترین کرتەکراوەکان نایدۆزمەوە، بۆ؟
بەشی زیاترین کرتەکراوەکان تەنها تایبەتە بەو ماڵپەڕانەی هۆست و دۆمەینیان بە پارە کڕدراوە و خۆڕایی نیە.
 
sidebar

لینكه‌ نوێیه‌كان 

New Page 1

©2010 Q-Website.com